کوردستانی

بڕیاری بڕینی مووچەی هەزاران کەس جێبەجێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری بڕینی مووچەی هەزاران کەس جێبەجێکرا
مەودا میدیا-

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رایدەگەیەنێت 13 هەزار كەس لە وەزارەتی شەهیدان مووچەیان بڕدراوە، ئاماژە بەوەشدەکات دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی بەدواداچوونیان بۆ ئەو بڕیار و فەرمانانە كردووە، كە مووچەی ئەو هەزارانەی كەسی پێ بڕدراوە.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان رایگەیاند "لە بڕینی مووچەی نایاسایی و دوو مووچەیی و ئەوانەی مافی مووچەیان نەماوە، مانگانە بڕی سێ ملیار دینار بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "13 هەزار كەس لە وەزارەتی شەهیدان مووچەیان بڕدراوە، چوار هەزار و 189 كەسیش دوو مووچەییان هەبوو، مووچەیان بڕدراوە، هەروەها دوو هەزار وارسی خانەنشینانیش، كە مافی مووچەوەرگرتنیان نەماوە مووچەكانیان بڕدراوە".

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان وتی "دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی بەدواداچوونیان بۆ ئەو بڕیار و فەرمانانە كردووە، كە مووچەی ئەو هەزارانەی كەسی پێ بڕدراوە".

وتیشی "لەبەرئەوەی ئەو كەسانە لە دوو شوێن مووچەیان هەبووە لە یەكیاندا فەسڵكراون و مووچەكەی دیكەیان بەردەوامە، بۆیە مانگانە یەك لەسەر پێنجی مووچەكەیان لە مووچەی بەردەوامیان دەگێڕدرێتەوە، تاوەكوو ئەو بڕە مووچەی وەریگرتووە بەتەواوی پاكتاو دەكرێت، بەڵام ئەو 13 هەزار كەسەی وەزارەتی شەهیدان و ئەو دوو هەزار كەسەی وارسی خانەنشینان، مووچەیان بە یەكجاری بڕدراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan