کوردستانی

بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر رایدەگەیەنێت بەشەخۆراکی مانگانە هەر شەش مادەیە، ئاماژە بەوەشدەکات پێدەچێت لە مانگەکانی داهاتوو مادەکانی بەشەخۆراک زیادبکرێت.

 دلێر عبدالواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەشەخۆراکی مانگی چوار و پێنج دابەشدەکرێن، هەر شەش مادەشە هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە لە مادەکان".

لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لە کەمکردنەوەی مادەکان دەکەن بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر وتی "هیچ مادە خۆراکییەک کەم نەکراوەتەوە بڕیاری وامان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیە دەڵێن لە مانگەکانی داهاتوو مادەکانی بەشەخۆراک زیاددەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan