کوردستانی

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، دەستیش بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا کە بڕیاری دەست بەسەردا گرتنیان هەبووە لەلایەن دادگەی هەولێرەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن دادگەی هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و لەهەڵمەتێكداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە توانرا ئۆتۆمبێلەكان بدۆزرێنەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت".

 ئاماژە بەوەکراوە "هەر لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی تردا گیرا كە تابلۆكەی ساختە بووە و خاوەنەكەشی بەناوی ( ب ، ز ، م ) دەستگیركرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب