کوردستانی

بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە موسڵ پێنج شەهیدی لێکەوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە موسڵ پێنج شەهیدی لێکەوەتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی رایدەگەیەنێت، نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە گەڕەکی دیجلەی ناحیەی باتووش کە نزیکە لە سەنتەری شاری موسڵ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون کە یەکێکیان ژنە.

لەبارەی رووداوەکەوە غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی بە مەودا میدیا رایگەیاند "فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی دیجلە لە ناحەیی باتووشی نزیک لە سەنتەری شاری موسڵ کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە تائێستا ناسنامەی فڕۆکەکە نازاندرێت، بەڵام گومان دەکرێت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیابێت، چونکە تەنها فڕۆکەی ئەوان دێنە ئاسمانی ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو ئۆتۆمبێلەی کە کراوەتە ئامانج لە جۆری شۆفرلێت-ە و پێنج کەسی تێدا شەهیدبووە و کە یەکێکیان ژنە و سەرجەمیان هاوڵاتی مەدەنین"، وتیشی "یەکێک لە شەهیدەکان ملازم ئەوەلە لە پۆلیسی عیراقی و خەلکی شاری موسڵ-ە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب