کوردستانی

حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی گومرگ لەسەر پێداویستییە خۆراکییەکان تا 30ی ئەیلولی 2022 درێژکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە "حکومەتی هەرێم بڕیاری هەڵگرتنی گومرگ لەسەر بەشێک لە بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان تا (30/9/2022) درێژکردەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری هەڵگرتنی گومرگی زەیتی گوڵەبەرۆژە، برنج، ئارد، چای رەش، شەکر، شیری منداڵان، پاقلەمەنی وشك (نۆك، نیسك، فاسۆلیا، لۆبیا، پاقلە و ماش) و رۆنی بەستووی حەیوانی و رۆنی روەکی دەگرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (140)ی دەرکرد بۆ هەڵگرتنی باجی گومرگی لەسەر (10) بەرهەم و پێداویستی خۆراکی و رێگرتن لە گرانبونیان بۆ ماوەی دو مانگ.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب