کوردستانی
کارتی ئینتەرنێت گراندەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نرخی هەر کارتێکی ئینتەرنیت بەڕێژەی 20% باجی دەچێتەسەر.
ئەندامێکی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نرخی هەر کارتێکی ئینتەرنیت بەڕێژەی 20% باجی دەچێتەسەر.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەر کارتێکی ئینتەرنێت کە دەرفرۆشرێت لە 20% باجی دەچێتەسەر، بە پێی ئەم باجە، هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا، بە رێژەی لە 80%، کە بەکارهێنەری ئینتەرنێتن، دەبنە باجدەر".
باسی لەوەسکرد "بە لایەنی کەمەوە هەموو کارتێکی ئینتەرنێت، دوو بۆ سێ هەزار دیناری دەچێتە سەر و ئەم بڕیارەی دەرچووە هیچ پاڵپشتییەکی یاسای نییە، کێشە و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست دەکات".
کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنیت باجیان لەسەر کڕیارەکان دروست کردووە بە رێژەی 20% ئەویش بەبێ بوونی هیچ پاڵپشتێکی یاسای، هەروەها ئەو باجەی حوکومەت دەیخاتە سەر کڕیارەکانیان، بە هەمان شێوەش کۆمپانیاکان باج دەخەنەوە سەر هاوڵاتییان.
ر. ئ
ر. ئ