کوردستانی

سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیان لە سعودیەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، حاجیانی هەرێم تەندروستیان باشە.  
  
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، سبەینێ دووشەممە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی، یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خودا کە ژمارەیان 200 حاجییە لە وڵاتی سعودیە بەڕێدەکرێت بەرەو هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.  
  
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 19ی مانگ حاجیانی شاری سلێمانی دەگەڕێنەوە، بڕیاریشە تا رۆژی 24ی ئەم مانگە سەرجەم حاجیان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.  
  
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، سەرجەم حاجیانی هەرێم تەندروستیان باشە و لەدۆخێکی باش دان.  

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب