گشتی
تابلۆیه‌كى شازاده‌ى جێنیشینى سعودیه له هه‌نگ دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له چوارده‌هه‌مین فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌نگوین له ناوچه‌ى ئهلبههاى سعودیه، تابلۆیه‌كى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى شازاده‌ى جێنیشینى سعودیه به هەزار و 680 هه‌نگ كێشراوه و سه‌ره‌نجى سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگەکەی راکێشا.
تابلۆكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و هونه‌رمه‌ندى دیار دیزاینكراوه، نزیكه‌ى هه‌زار و 680 هه‌نگى هه‌ڵگرتووه كه به‌شێوه‌یه‌كى جوانكارى به‌كارهێنراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه‌دا بگونجێت.
عهبدولعهزیزاللـه ره‌حیم بەرپرس لە تابلۆکە دەڵێت "درێژى تابلۆكه 3 مه‌تر و پانییه‌كه‌ى 150 سانتیمه‌تره، وێنه‌كه له‌سه‌ر كاغه‌زى كانڤاس دروستكراوه و له‌برى به‌كارهێنانى قژ و مووى ریش و سمێڵى هه‌نگ به‌كارهاتووه".
بە وتەی ئەو کەسەی تابلۆکەی کێشاوە ئامنج لە دروستکردنی "بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا هاوڵاتییانى سعودیه به رێزه‌وه له شازاده‌ى جێنیشینى سعودیه بڕوانن و بزانن وه‌ك هه‌نگ لاى گه‌لى سعودییه پیرۆزه و گرنگه".
ه. ع