کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە".
 
باسی لەوەشکرد، بڕی 100 ملیار دینار نێردراوە بۆ بانکەکانی سلێمانی، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی تەمموز بەبێ دواکەوتن دابەشبکرێت.
 
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم ئەو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییانەی سلێمانی کە مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە مووچە وەربگرن، بەڵام ئەمڕۆش مووچە دابەشنەکرا. 

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب