کوردستانی
بەهۆى خراپی کوالێتییەوە بەنزینى 800 دینارى دوکان رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتى دوکان رایگەیاند، بەشە بەنزینى 800 دینارى قەزاکە ئەمڕۆ بەهۆی خراپی کوالێتییەکەیەوە گەڕێنرایەوە.
قایمقامییەتى دوکان رایگەیاند، بەشە بەنزینى 800 دینارى قەزاکە ئەمڕۆ بەهۆی خراپی کوالێتییەکەیەوە گەڕێنرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە قایمقامییەتی دوکان بڵاویکردووەتەوە هاتووە، دوای گەڕانەوەى بەنزینەکە لیژنەی سوتەمەنی قایمقامییەت نمونەی لێوەرگرت و رەوانەی پشکنین کرا، دوای ئەنجام دەرکەوت کە کوالێتییەکەی زۆر خراپ بووەو کەڵکی ئەوەی نەبووە بەکاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە "بە بڕیاری قایمقام بەنزینەکە گەڕێنرایەوە و داواكرا لەبەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لایەنی کەمتەرخەم سزابدرێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "جەختکرایەوە کە رێگە نادەن بەشە سوتەمەنی بێ کوالێتی بهێنرێتە سنوورەکە".
ر. ئ