کوردستانی

بوومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان رایگەیاند، کاتژمێر 11:06 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لە قەزای کەلار روویدا، تائێستا زیانەکان نەزاندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تەمموزی 2022 سیروان سەلاح، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان لە لێدوانیکی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:06 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 لە گوندی سەنگەری خواروی سەر بە قەزای کەلار  بە قوڵای 13 کیلۆمەتر روویداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بوومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییان کەلارەوە هەستی پێکراوە، بەڵام تائێستا بڕی زیانەکان نەزانراوە، نازانرێت زیانی بە بینا و باڵەخانەکان گەیاندوو یان نا".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان "ئەوەشی خستەڕوو بوومەلەرزەکە لە نزیکەی 13 کیلۆمەتر لە دووری سەنتەری قەزاکە روویداوە، چەقی بوومەلەرزەکە گوندی سەنگەری خواروبووە".

ر. ئ




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب