کوردستانی

سەبارەت زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجە هۆشداریدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت زیادبوونی تووشبووانی شێرپەنجە هۆشداریدەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەكات و دەڵێت "چەند ساڵی داهاتوو کەم ماڵ تووشبووی شێرپەنجەی تێدانابێت".

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ چەندین کەسی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە دەکەین لەسەر ھۆکاری زیادبوونی شێرپەنجە و دووکەڵی ژەھراوی، کەسێک نییە گوێ بگرێت"، دەشڵێت "ئێستا رێژەی تووشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەرمانیش نییە ".

عەلی حەمەساڵح دەشپرسێت "رەوایە گازوایلی باشی پاڵاوگەکان بەنایاسایی ببرێتە دەرەوە، بەڵام لە تێکەڵکردنی رۆنی پیس و مادەی کیمیاوی (بەناو گازوایل) بۆ موەلیدە و ناوخۆ دروستبکرێت، کە دووکەڵەکەی ژەھراویە و ھۆکارێکی سەرەکیی شێرپەنجەیە؟"، ئاماژە بەوەشدەکات "دەزانن گازوایلی موەلیدە ھیچی پشکنینی بۆ ناکرێت، چونکە لە پشکنین دەرنەدەچوون ".

هەر لە پەیامەكەدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كردووە عەلی حەمەساڵح رایگەیاندووە "تکایە خەمێک لە ژیانی خەڵک بخورێت، سەردانێکی ھیوا بکەن و کارەساتەکە ببینن".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب