کوردستانی

دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ی فەرمانبەرانکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان ئەمڕۆ 18ی تەمموزی 2022 وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "کە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری دەستی بە خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانکردووە".
 
پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی 25ی تەمموز دەست بەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکرێت".
 
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان تائێستا چەند شوێنێک ماون مووچەی مانگی شەش وەربگرن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب