کوردستانی
سلێمانی؛ باندێكی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكی شەش كەسی راگەیاند، كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و له شێوه‌ی باندیشدا كاریانكردووه.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكی شەش كەسی راگەیاند، كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و له شێوه‌ی باندیشدا كاریانكردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه و له شێوه‌ی بانددا كاریانكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نووسینگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێن.
باسی لەوەشكردووە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێك له جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند مۆبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە "له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر. ر. ع – ر. س. ح – هـ. م. م – پ. ئـ. ق – ك. هـ. ع – د. ن. م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 30 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون".
ر. ئ
ر. ئ