کوردستانی
سەرۆکی باندێکی گەورەی لەشفرۆشی لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆش بۆ ھەولێریان دەستگیرکردووە.
ناوەندی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆش بۆ ھەولێریان دەستگیرکردووە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە ئەو کەسە ناوی (زارا مەنسووری ھەمەدانی) ناسراو بە (سارا)یە کە لەلایەن راگەیاندنەکانی دژ بە ئێران وەکوو چالاکی کەمینە جێندەرییەکان ناسێنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران دوای بەدواداچوونێکی چەندین مانگە و چاودێریکردنی ئەم ژنە، گەیشتوون بە باندێکی گەورەی بەقاچاخبردنی ژنان و کچانی ئێرانی بۆ ھەولێر.
ئەم باندە لە رێگەی دوو کەسەوە بە ناوەکانی (عەلیڕەزا فەرجادی کیا) و (کەتی)یەوە و بە ھاوکاری (سارا) سەدان کچ و ژنی ئێرانییان بردووە بۆ ھەولێر. بەپێی ئەم راپۆرتە، ژمارەی ئەو کچ و ژنانە کە زیاتر لە ھەزار کەسن، لە ھەولێر فرۆشراون.
ر. ئ
ر. ئ