کوردستانی
راستی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ بە هاوڵاتییان لە زەڕایەن ئاشکرادەکریت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە چێشتخانەیەک بەناوی (بەڕێز) لە زەڕایەن گۆشتی گوێدرێژی بەشیوەی (کەباب، لەفە و قۆزی) بە هاوڵاتییان فرۆشتووە، بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن هەواڵەکەی رەتکردەوە و وتی "سکاڵا دژی ئەو کەسانە تۆماردەکەین کە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە".
ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "هەواڵی داخستنی چێشتخانەیەک لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ بەهاوڵاتییان دوورە لە راستییەوە و هیچ چێشتخانەیەک بەناوی چێشتخانەی بەڕێز نییە لە زەڕایەن".
بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن ئاماژەی بەوەشکرد "بەدواداچوون بۆ ئەوکەسانە دەکەین کە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە و سکاڵایان لە دژ تۆماردەکەین".
لە پێشتردا حاڵەتی وا روویداوە کە لەڕێگەی قەسابخانە یاخود چێشخانە و رێستۆرانتەوە گۆشتی گوێدرێژ بە گۆشتی مەڕوماڵات و رەشەوڵاخ بە خەڵکی فرۆشراوە.
ر. ئ