گشتی

باشترین و خراپترین پاسپۆرتى جیهان بۆ ساڵى 2022 دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باشترین و خراپترین پاسپۆرتى جیهان بۆ ساڵى 2022 دیاریكرا
مه‌ودا میدیا – هێمن عوسمان

به‌پێى راپۆرتێكى نوێی كۆمپانیاى جیهانیی راوێژكارى هاوڵاتیبوون و نیشته‌جێبوون كه‌ بنكه‌كه‌ى له‌ له‌نده‌نى به‌ریتانیایه‌، به‌هێزترین پاسپۆرت بۆ ساڵى 2022 پاسپۆرتى سێ وڵاتى ئاسیایه‌، كه‌ هاوڵاتییان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كى ئازاد گه‌شت بۆ زیاتر له‌ 193 وڵاتى جیهان بكه‌ن.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ ئه‌و سێ وڵاته‌ پێكهاتووه‌ له‌ ژاپۆن كه‌ ده‌توانیت به‌ پاسپۆرتى ئه‌م وڵاته‌ گه‌شت بۆ 193 وڵاتى جیهان بكه‌یت، هه‌روه‌ها وڵاتانى سه‌نگافوره‌ و كۆریاى باشوور له‌ پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌م دێن به‌ گه‌شتكردن بۆ 192 وڵات به‌ پاسپۆرته‌كانیان.

له‌ پاشان هه‌ریه‌ك له‌ وڵاته‌كانى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌ 190 وڵات پله‌كانى چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه‌، له‌ ریزبه‌ندى خراپترین پاسپۆرته‌كانى جیهانییش بۆ ساڵى 2022 ، پاسپۆرتى وڵاتى كۆریاى باكور خراپترینه‌ كه‌ ته‌نها ده‌توانیت گه‌شت بۆ 40 چل وڵات بكه‌یت.

پاسپۆرتى وڵاتى عیراقیش له‌ پله‌ى 111 سه‌د و یانزه‌ى خراپترین پاسپۆرته‌كانى جیهان داده‌نرێت و ته‌نها ده‌توانیت گه‌شت بۆ 29 وڵات بكه‌یت.  له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌فغانستان له‌ پله‌ى 112 دێت كه‌ ته‌نها به‌ پاسپۆرتى ئه‌م وڵاته‌ ده‌توانیت گه‌شت بۆ 27 وڵاتى جیهان بكه‌یت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە