عیراقی

کازمی شاندێکی راسپارد بچنە شوێنی رووداوەکەی زاخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی شاندێکی راسپارد بچنە شوێنی رووداوەکەی زاخۆ
مەودا میدیا-

 سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق فه‌رمانیكرد به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و شاندێكی باڵای ئه‌منی هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شوێنی بۆردوومانه‌كه‌ی قه‌زای زاخۆ بكه‌ن و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق رێنمایی بۆ ناردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و شاندێكی باڵای ئه‌منی نارد كه‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای زاخۆی سنووری پارێزگای دهۆك بكه‌ن و برینداره‌كانیش به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.

لیوا سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و سكرتێری تایبه‌تی خۆی و فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری راسپاردووه‌، سه‌ردانی شوێنی بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای زاخۆ بكه‌ن و برینداره‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سوپای توركیا تۆپبارانی سنووری سەیرانگەی پەرەخی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد و به‌هۆیه‌وه‌ هەشت کەس مردن و 23 کەسیش برینداربوون کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان