عیراقی
سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر بە تووندی ئیدانەی تۆپبارانی سنووری زاخۆ دەکات و داوادەکات سه‌رجه‌م ده‌روازه وشكانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دابخرێن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی زاخۆی كرد و رایگه‌یاند، توركیا بێشه‌رمی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه پێی وایه عیراق ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه، جگه له ئیدانه‌كردنی بێ ئه‌رزشانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌مه.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێشنیاز ده‌كه‌م له‌ڕێی ئه‌م خاڵانه‌وه یان هه‌ندێكیان وه‌ڵامی توركیا بدرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماتی توركیا كه‌مبكرێته‌وه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه وشكانییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دابخرێن.
سێیه‌م: سكاڵا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژی توركیا تۆماربكرێت و په‌له‌ی لێبكرێت.
چواره‌م: رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، بۆردومانكردنی پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێم له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه چیدیكه ته‌حه‌ممول ناكرێت.
ر. ئ
ر. ئ