عیراقی
عیراق چەند بڕیارێکی بەپەلەی لە دژی تورکیا دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق بڕیاریدا بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموز ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دژ بە دەستدرێژییەکانی تورکیا دەرکرد.
ده‌قی بڕیاره‌كانی ئاسایشی نیشتمانی عیراق:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی كرد كه دۆسیه‌ی یه‌كپارچه‌ی هێرشه دوباره‌بوه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی عێراقییه‌كان ئاماده بكات، هه‌روه‌ها سكاڵایه‌كی به‌په‌له له‌و باره‌یه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات.
دوه‌م: ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا له عیراق و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له سزاكه‌یان.
سێیه‌م: هێنانی به‌رپرسی كاروباری عیراق له ئه‌نقه‌ره بۆ مه‌به‌ستی راوێژكاری، راگرتنی رێكاره‌كانی ناردنی باڵیۆزی نوێ بۆ توركیا.
چواره‌م: ئاراسته‌كردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی سنووری عیراق و توركیا، هه‌روه‌ها بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ به‌رگریكردن له خۆ.
پێنجه‌م: به‌دواداچون بۆ قوربانیانی هێرشه‌كه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
شه‌شه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی چاره‌نوسساز بۆ رێگریكردن له پێشێلكاری.
حه‌وته‌م: داواكردن له توركیا داوای لێبوردنێكی فه‌رمی پێشكه‌ش بكات و هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سه‌رجه‌م خاكه‌كانی عیراق بكشێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی خاكی عیراق ببێته گۆڕه‌پانی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حسابه‌كان، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی توندی خۆی له بوونی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی یان گروپێكی چه‌كدار له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی دووپاتكرده‌وه.

ر. ئ