عیراقی

لە بەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی تورکیا دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغدا خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی تورکیا دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە خۆپێشاندان دژی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ لە بەغدای پایتەخت  دەستیپێکرد، کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە نۆ کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەشێک لە خۆپێشاندەران داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەکەن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو، خۆپیشاندەرانی بەغدا ئاڵای تورکیان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا داگرت، چالاكوانه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌وازیان بۆ خۆپیشاندانی فراوان له‌ دژی توركیا كرد.

هەوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەمموزی 2022 ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا ده‌ستیپێكردووه‌.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە له‌ سه‌یرانگه‌ی په‌رەخ-ی سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ی دیكه‌ بریندار بوون، له‌ ئاكامی تۆپبارانی سوپای توركیا.

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان