گشتی
مایك تایسۆن به لێدوانێك له‌باره‌ى مردنى، هه‌مووان شۆكده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
مایك تایسۆن، ئه‌فسانه‌ى بۆكسێنى ئه‌مەریكی، به لێدوانێك له‌باره‌ى ژیانی خۆى سه‌باره‌ت به ته‌ندروستى، هه‌وادارانى شۆككردووه و ده‌ڵێت "به‌مزووانه ده‌مرم".
سۆشیاڵ میدیا پڕبووه له كۆمێنت و وێنه‌ى مایك تایسۆن، هه‌ندێك له هه‌واداران ده‌ڵێن تایسۆن زۆر ماندووه و هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌م قسانه‌ى تایسۆن بێ بنه‌مان.
پاڵه‌وانى پێشووى بۆ كسێنى كێشى قورس، مایك تایسۆنى ته‌مه‌ن 56 ساڵ ، لەڕێگه‌ى پۆدكاستێكى ده‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ شۆن ماكفارلاند قسه‌ده‌كات و باسى مردنى خۆى ده‌كات.
تایسۆن ده‌ڵێت، بێگومان هه‌موومان رۆژێك ده‌مرین، كاتێك سه‌یرى ئاوێنه ده‌كه‌م ئه‌و په‌ڵه بچووكانه ده‌بینم له‌سه‌ر ده‌مووچاوم و ده‌ڵێم "واو " ئه‌مه‌ش واته مردنم نزیكه.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا تایسۆن وتى، پاره بۆ من هیچ گرنگ نییه، پاره به‌خته‌وه‌رى و ئاسایش ناهێنێت و ته‌مه‌ن درێژ ناكات، زۆركات پرسیار له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م ئایا پاره دڵخۆشت ده‌كات! من پێم وایه پاره له ژیاندا ناتهێڵێته‌وه.
جێى باسه، مایك تایسۆن هه‌ر له ته‌مه‌نى لاوییه‌وه ناوبانگى زۆرى بۆخۆى په‌یداكردووه دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1986 له كێشى قورس توانى سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر ترێڤه‌ربێربێك تۆماربكات.
ر. ئ