عیراقی
پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی دانیشتنەکە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارە رۆژی شەممە کۆبێتەوە و دانیشتنەکە تایبەت دەکات به هێرش و دهستدرێژییهكانی توركیا بۆ ناو خاكی عیراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تەموزی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی کردووە بۆ کۆبوونەوەی رۆژی شەممە 23ی تەموزی 2022 کە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە هێرش و دهستدرێژییهكانی توركیا بۆ ناو خاكی عیراق، هەریەک لە فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوه و سهرۆكی ئهركانی سوپای عیراق بهڕێوهدهچێت.
دوێنێ چوارشەممە 20ی تەموزی 2022 تورکیا تۆپبارانی گوندی پەرەخەی سەربە ناحیەی دەرکاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، لە ئەنجامدا 9 گەشتیار شەهیدبوون و زیاتر لە 20 گەشتیاری دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان عەرەب بوون.
س.ر