عیراقی

وەزیری بەرگریی عیراق: لە رووی سەربازییەوە توانای وەڵامدانەوەی تورکیامان نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگریی عیراق: لە رووی سەربازییەوە توانای وەڵامدانەوەی تورکیامان نییە
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی عیراق و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان رایدەگەیەنن کە عیراق لە رووی سەربازییەوە توانای وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەم دواییەی تورکیای نییە.
 
لە راگەیەندراوێکدا ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عیراق بە پەرلەمانیان راگەیاندووە کە تۆپبارانەکەی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە.
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عیراق رایانگەیاندووە کە عیراق خاوەنی فڕۆکەی جەنگی نییە و توانای سەربازی وەکو پێویست نییە تا وەڵامی تورکیا بداتەوە.
 
هیلالی دەشڵێت "پەرلەمانی عیراق لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆ بڕیارێکی لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا دەدات دوای تاوتوێکردنی سەرجەم رەهەندەکانی ئەو بابەتە لەگەڵ وەزیری بەرگری  و دەرەوە و فەرماندە سەربازییەکان.
 
ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان