عیراقی
به‌رپرسێكى سوپاى عیراق: توركیا چه‌ندین بنكه‌ى سه‌ربازى له هه‌رێمدا هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عیراق ئاشكراییده‌كات، توركیا زۆرترین خاڵى سه‌ربازى و بنكه و باره‌گاى له خاكى هه‌رێمدا هه‌یه.
عه‌بدول ئه‌میر یاره‌ڵا، سه‌رۆك ئه‌ركانیی سوپاى عیراق له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند، توركیا پێنج بنكه‌ى گه‌وره‌ى ئاسمانیی سه‌ربازى و چوار هه‌زار سه‌رباز و 100 خاڵى سه‌ربازى له هه‌رێمدا هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى عیراق باسى له‌وه‌شكردووه، بوونى ئه‌م هه‌موو بنكه و باره‌گا و سه‌ربازانه ئاسانكاریی ده‌كات له‌وه‌ى توركیا زیاتر ناوچه‌كانى هه‌رێم تۆپباران بكات و هێرشه زه‌مینى و ئاسمانییه‌كانى ئه‌نجام بدات.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، به‌هۆى تۆپبارانكردنى سه‌یرانگه‌ى په‌رخه له سنوورى زاخۆ، نۆ هاوڵاتى به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب شه‌هیدبوون و زیاتر له 23 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
ر. ئ