عیراقی
مژدە له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
وه‌زیرى بازرگانیی عیراق ، دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتییان به‌شه‌خۆراكى مانگانه تا كۆتایى ئه‌مساڵ دابینكراوه و هیچ گرفتێكى كه‌مى ماده خۆراكییه‌كان له ئارادا نییه.
عه‌لا جبوورى، وه‌زیرى بازرگانیی عیراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكردووەته‌وه، ئه‌مساڵ رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم پێنج ملیۆن و 100 هه‌زار تۆن بووه، به به‌راورد به ساڵى پار رێژه‌كه به‌رزه، به جۆرێك ساڵى رابردوو چوار ملیۆن و 100 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكردووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له چه‌ند رۆژى رابردوودا گرێبه‌ستى بۆ دابینكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ی هاوڵاتییان ئه‌نجامداوه و تا كۆتایى ئه‌مساڵ هیچ گرفتێكى كه‌مى ماده خۆراكییه‌كان نابێت.

شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر سیستمی ئاسایشی خۆراکی جیهان داناوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراکی وڵاتان، عیراق-یش یەکێکە لەو وڵاتانەی ئاسایشی خۆراکی پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت، هەربۆیە هەر مەترسییەک بۆسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی دروستببێت، کاریگەری لەسەر عیراق دەبێت.
ر. ئ
ر. ئ