عیراقی
وه‌زیری به‌رگریی عیراق هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
وه‌زیرى به‌رگریی عیراق رایگەیاند، توركیا زۆر سنوورى تێپه‌ڕاندووه و به‌رپرسیارێتى كوشتنى هه‌ر هاوڵاتییه‌كى مه‌ده‌نی عیراق له ئه‌ستۆى ئه‌واندایه.
جومعە عیناد، وه‌زیرى به‌رگریى عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى العربیه رایگه‌یاندووه، توركیا شه‌ڕى داعشى قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دزه‌بكاته ناو عیراق، وتیشى، هێزێكى تورك به قه‌باره‌ى لیوایه‌ك كه 20 كم چوونه‌ته ناو باكوورى عیراق و ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه ژیانى هاوڵاتییان.
له باره‌ى تۆپبارانه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، كه نۆ هاوڵاتیی مه‌ده‌نى بوونه قوربانی، جومعە عیناد ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، توركیا له دواین بۆردومانیدا تۆپى قورسى كالیبه‌رى 155ى به‌كارهێناوه.
له به‌شێكى دیکەى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا وه‌زیرى به‌رگرىی عیراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، توركیا دراوسێمانه، به‌ڵام زۆر رۆیشت و سنووره‌كانى شكاند، توركیا به‌رپرسه له كوشتنى هاوڵاتییانى مه‌ده‌نیی له دهۆك، مافى قوربانییانى بۆردوومانه‌كه‌ى توركیا و كوشتنى هاوڵاتییه‌كانمان له‌ده‌ست ده‌رناچێت هه‌رچه‌نده كات بخایه‌نێت.
ر. ئ