عیراقی

کەسایەتییەکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کەسایەتییەکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیددەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لە بوونی هەوڵێک دەکات بۆ کاندیدکردنی کەسایەتییەکی سەربەخۆ بۆ پۆیستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عیراقییەکان عەدنان جابری، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، گفتوگۆ لەسەر کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەردەوامە و سەرەڕای ئەوەی چەندین ناو پێشنیاز کراون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تائێستا کاندیدی کۆتایی یەکلا نەبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەناو ئەو کەسانەی پێشنیازکراون، کەسایەتییەکی سەربەخۆش کاندید کراوە و وەک پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم ھێز و لایەنەکان پێشنیاز و دەستپێشخەرییەکانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیان بەھەند وەرنەگرتووە کە بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکان و چەقبەستوویی سیاسی پێشکەشیان کردووە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان