عیراقی

لە هێرشێکی داعش حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشێکی داعش حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان

تیرۆریستانی داعش جارێكى دیکە هێرشیانكرده‌ سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كى عیراق و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانیی.

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌ و میدیا عیراقییەکان، له‌ زارى به‌رپرسانى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، شه‌وى رابروو چه‌كدارانى داعش له‌ پارێزگاكانى به‌غدا ،دیاله‌ ، سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك زنجیره‌یه‌ك هێرشیان ئه‌نجامداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ حەوت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

باسیان له‌وه‌شكردووه‌، له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌دا 23 كه‌س برینداربوون، له‌به‌رانبه‌ردا سێ چه‌كدارى داعش كوژراون، له‌لایه‌كى دیکەوە، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیی عیراق به‌رپه‌رچى هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون.

جێى باسه‌، له‌ئێستادا به‌هۆى قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كان عیراق به‌ بارودۆخێكى ناسه‌قامگیردا تێپه‌ڕده‌كات و ئه‌م ناكۆكییانه‌ش زیاتر ده‌رگاى له‌به‌رده‌م چه‌كدارانى داعش واڵاكردووه‌ تا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عیراق ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان