جیهانی
لە ئێران ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتنە 250 كەس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوو لە ئێران 106 كەس توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون، ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ 26 كەس بەرزبونەتەوە.
كیانووش جیهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وڵاتی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە وڵاتی ئێران 106 كەس توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەش توشبووان لەبەرزبوونەوەدایە".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە 250 كەس و یەكێك لەوانەش دانیشتوی یەكێك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ئەوانەشی تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە 26 كەس".