وەرزش

داواکارییەکی سەرسوڕهێنەر هەیە بۆ گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواکارییەکی سەرسوڕهێنەر هەیە بۆ گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی سەرسوڕمان داواکارییەکی قورسی دەرخست سەبارەت بەئەگەری گەڕانەوەی لیونێل میسی ئەستێرەی پاریس سان جێرماین بۆ ریزەکانی بەرشلۆنە لەداهاتوودا.

بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، راهێنەری گەنج چاڤی هێرناندێز داوای لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنە کردووە کە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ سەینت جێرماین، میسی بگەڕێنێتەوە بۆ بەرسەلۆنە.

گرێبەستی میسی35 ساڵ لەگەڵ یانەی پاریس لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت و جاڤی دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرزی 2023-2024 بیهێنێتەوە بۆ یانەکەی.

چاڤی پێی وایە گەڕانەوەی میسی یارمەتیدەرە بۆ زیندووکردنەوەی بارسا لە هەردوو بواری وەرزش و دارایی و هەروەها توانای زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکانی پێشتری نێوان ئەو و بارسا، بۆ داخستنی پرۆفایلی کاتەلۆنیا بە باشترین شێوە پێش خانەنشینی.

ئەو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ساڵی رابردوو کامپ نۆی جێهێشت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەرچوو، پاش ئەوەی زۆربەی کاروانی وەرزشی بە کراسێکی بلوگرانا بەسەربرد، چووە پاڵ سەینت جێرماین لە گواستنەوەی ئازاددا.

هەرچەندە میسی هاوینی داهاتوو دەبێتە 36 ساڵ، بەڵام چاڤی هێشتا باوەڕی بە توانای ئەو یاریزانە هەیە بۆ دابینکردنی زیادەی پێویست لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد