راپۆرت
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئێران هەنگاو بەرەو پیتاندنی چەكی ئەتۆمی دەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
لەنێو بنبەستی وتووێژەكان سەبارەت بە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی، رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئاژانسەكەیان هیچ زانیاری نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی ئایا ئێران بۆمبی ناوكی دروستدەكات یاخود نا.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی، رافائیل گرۆسی وتی "دەستڕاگەیشتنمان سنووردارە و نازانین چی بەسەر بەرنامە ناوكییەكەی ئێراندا دەگوزەرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی باسی لەوەشكرد "لەڕاستیدا ئێران هەندێك كامێرای چاودێری لابردووە، ئێمەش نازانین چی روودەدات لەوەی ئێران سەرقاڵی چییە و دەیەوێت چی بكات".
گرۆسی ئاماژەی بەوەشكرد "ئێران بە رێژەی لەسەدا 60 هەنگاو بەرەو پیتاندنی چەكی ناوكی دەنێت و ئەم رێژەیەش نزیكە بگاتە لەسەدا 90 و دەتوانێت دروستیبكات".
ئێستا جیهان و وڵاتە زلهێزەكانی وەك ئەمەریكا و رووسیا و چەندین وڵاتی دیكە مەترسییان لە دەسەڵاتدارانی ئێران هەیە بەوەی چەكی ناوكی بەرهەمبهێنن، لەبەر رۆشنایی بوونی چەكی ناوكی و یۆرانیۆم و مەترسییەكان ئەمەریكا چەندین ساڵە ئابڵوقەی ئابووری خستووەتە سەر ئەو وڵاتە.
لەلایەكی ترەوە، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت "ناتوانرێت متمانە لەسەر قسە بنیاتبندرێت، دەبێت ئێران رێگە بە پشكنەرەكانمان بدات لە نزیكەوە هەموو ناوچە ستراتیژی و ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بپشكنین، كامێراكانی چاودێری دابنرێنەوە و بەرپرسانی ئێران پابەندی رێنمایی و یاساكانی ئاژانسەكەمان بێت".
لەبەشێكی تری وتەكانیدا رافائیل گرۆسی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دانووستانەكانی ناكۆكی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دانوستانكار گەیشتووەتە قۆناغێكی گرنگ و بازنەی رێككەوتنەكەش رۆژ بە رۆژ بەرتەسكتر و قورستر دەبێت".
ئاماژەكان و لێدوانەكانی رافائیل گرۆسی مەترسیدارن و ئاگاداركردنەوەن بۆ جیهان تا پێیان بڵێت ئاگاداری ئێران بن و لەهەر كاتێكدا بێت چەكی ناوكی بەرهەمدەهێنن، بۆ سەلماندنی بوونی پیتاندنی یۆرانیۆم گرۆسی دەڵێت شێوازی كاركردنی تاران ئاماژە بەوەدەكات كە هەموو بۆچوون و پێشبینییەكان بەم ئاراستەیەدا دەجوڵێت كە ئەوان سەرقاڵی دروستكردنی چەكی ناوكی بن.
س.ر