عیراقی
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر كورد رازیش نه‌بێت ده‌بێت به‌زووترین كات سه‌رۆك كۆمار دیاریبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كورد رازى بێت یان نا پێویسته بزووتنه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مانی پێكبهێندرێت بۆ خێرا راپه‌ڕاندنى كاره‌كانیی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.
مه‌هدى ته‌قی، بڕیارده‌رى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی به میدیا عیراقییه‌كانى راگه‌یاندووه "ناتوانرێت به‌هۆى ناكۆكى نێوان كورد و كورد، دانیشتنی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به هه‌ڵپه‌سێردراوى بمێنێته‌وه، ده‌بێت بزووتنه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مانی دابمه‌زرێنین به مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كارده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ ناچاركردنى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنێك و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێ له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یاخود سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو".
مه‌هدى ته‌قى باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌گه‌ر كورد به تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى نه‌گاته هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى دیاریكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا ده‌بێت په‌رله‌مان به‌زووترین كات سه‌رۆكى نوێ دیاریبكات".
س.ر