عیراقی
پلاسخارت: توركیا ئاماده‌یه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق چاره‌سه‌ر بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- هێمن عوسمان
نێرده‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌رباره‌ى كێشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق چاره‌سه‌ر بكات تا هێرشى له‌وجۆره دووباره نه‌بێته‌وه.
جێنین پلاسخارت، نێرده‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له راگه‌یاندراوێكدا دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ناكرێت عیراق وه‌ك گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌كاربهێندرێت و سه‌روه‌رییه‌كانى پێشێلبكرێت و یه‌كگرتوویی خاكى ئه‌و وڵاته بخاته مه‌ترسییه‌وه".
نێرده‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسى له‌وه‌شكردووه "ده‌بێت هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر خاكى عیراق رابگیرێت، توركیاش ئاماده‌یه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكات به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته".
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، ونجۆ كێچه‌لى، نێرده‌رى توركیا رایگه‌یاند"په‌كه‌كه هه‌رگیز گوێ له‌حكومه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ناگرێت و ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانه".
س.ر