عیراقی

بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
مه‌ودا میدیا – هێمن عوسمان

شاندێکی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆکایەتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ شاندەکەی یەکێتی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجام بدات.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى پێكهێنانی حكومه‌تى نوێى عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەمووزی 2022 شاندێکی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆکایەتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشتە بەغدا.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووە، ئامانج له‌ سه‌ردانی شاندەکەی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك کۆمار كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتی كوردستان له‌كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌ و كاندیده‌كه‌ى خۆى سه‌ربخات.

یه‌كێتى سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆماری عیراق بهێڵێته‌وه‌، هەروەها كاندیدى پارتیش رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان