عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پەرلەمانی عیراق نووسراوی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەست گەیشتووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆبوونەوەی پەرلەمان نەدراوە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پەرلەمانی عیراق نووسراوی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەست گەیشتووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆبوونەوەی پەرلەمان نەدراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی داوایکردووە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت و سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵام تائێستا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری نەداوە و خشتەی کاری رانەگەیاندووە".
ئەوە لەکاتێکدایە، چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شەیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کاندیدکردووە و چاوەڕێی لایەنە کوردییەکانن بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ر. ئ
ر. ئ