عیراقی
کازمی بۆ خۆپیشاندەران: دەستبەجێ ناوچەی سەوز جێبهێڵن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی خۆپیشاندەران چوونە ناوچەی سەوز، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیامێکدا داوایان لێدەکات دەستبەجێ ناوچەی سەوز جێبهێڵن.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە بەشێک لە خۆپێشاندەرانی دژی بەربژێربوونی محەممەد شیاع سوودانی چوونە ناوچەی سەوز.
جەختیشیکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە پارێزگاریکردن لە دام و دەزگاکانى دەوڵەت و نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لەزیان گەیاندن بە ئاسایشى گشتى.
لە بەغداد خۆپیشاندان دژی کاندید کردنی محەمەد شیاع سودانی بەردەوامە و خۆپیشاندەران پردی کۆمارییان تێپەڕاندووە و بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن و بەھۆیەوە ھێزە ئەمنییەکان لەشاری بەغدا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکانی نزیک گۆڕەپانی تەحریریان داخستووە.
ر. ئ