جیهانی

بەرپرسێکی باڵای ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی باڵای ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت
مەودا میدیا-

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە مەعسومە ئیبتیكار، جێگری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری ئافرەتان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، مەعسومە ئیبتیكار توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووە لە ئێستادا لەژێر چاودێریدایە بەمەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممەش، وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندبوو كە ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوێنێوە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە 139 تووشبووەوە بۆ 245 تووشبوو زیادی کردووە.
Qaiwan
Qaiwan