عیراقی
لە رووداوێکی هاتوچۆ 12 کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی بابل- بەغدا 12 کەس گیایان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی بابل- بەغدا 12 کەس گیایان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی میدیا عیراقییەکان راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق-یان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، شهوی رابردوو له رووداوێكی هاتوچۆی رێگەی خێرای نێوان ههردوو پارێزگای بهغدا- بابل، 12 كهس گیانیان لهدهستدا و پێنج كهسی دیكهش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکەبێت، رووداوەکە لە ئەنجامی گەڕانەوەی هەڵە و خێرای زۆر لەسەر رێگەیەکی خێرا لە نزیک بەنزینخانەیەک روویداوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندان، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە لە هەرێمی کوردستان و عیراق-یش.
ر. ئ
ر. ئ