عیراقی

چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ یەکێتى و پارتى: لەسەر کاندیدێک رێکبکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ یەکێتى و پارتى: لەسەر کاندیدێک رێکبکەون
مەودا میدیا-

 چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایدەگەیەنێت، چەند مانگێکە کاردەکەن بۆ راستکردنەوەى پرۆسەى سیاسی لە عیراق، داواش لە یەکێتى و پارتى دەکەن لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار رێکبکەون.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا چێوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە یەکێتی و پارتی بەر لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بگەنە رێککەوتن و پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایبکەنەوە، دەشڵێت، لەسەرەتاوە ئامانجیان بووە، دۆخی سیاسی عیراق بخەنەوە سەر رێچە رێکەکەی خۆی، چونکە دۆخی سیاسی وڵاتەکە خه‌ریك بووە به‌ره‌و ئاراسته‌ی نادیار ببرێت

هەر لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی نوێ، چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکات، پێش دەستپێکردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار، ته‌واوی هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی ‌رێككاره‌ ده‌ستورییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن و رێکبکەون لەسەر ماف و بەرکەوتەکانیان.

دووپاتیشی دەکەنەوە، وەفدی دانوستانکاری چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان ئەوەیش لە پێناو رێککەتنیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان