عیراقی

بەئامانجگرتنی سەدر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەئامانجگرتنی سەدر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

پۆلیسی نەجەف خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان و بە ئامانجگرتنی ماڵی موقتەدا سەدر لە پارێزگاكە رەتدەكاتەوە، دەشڵێت "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".  
  
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف ئەمڕۆ شەممە ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە خستەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەكەن لە پارێزگاكە کە گوایە ماڵی موقتەدا سەدری لە حەنانە بە ئامانج گرتبێت.  
  
هەر لەو روونکردنەوەیەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەفدا جەختکراوەتەوە کە "ئەو جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستییەوە".

شەوی رابردوو هەواڵی بەئامانجگرتنی ماڵی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سۆشیاڵ میدیا و هەندێک لە میدیاکانی عیراقی تەنی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان