عیراقی
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەمساڵ عیراق لە کەمی خۆراک بەدوردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا جیهانی تووشی قەیرانێکی سەختی خۆراک کردووەتەوە بەجۆرێک کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی زۆربەی وڵاتان دانەوە، نوێنەرایەتیی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دەڵێت "عیراق لەمساڵدا رووبەڕووی قەیرانی خۆراک نابێتەوە".

میدیا عیراقییەکان لە زاری سەلاح حاج، نوێنەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دڵنیاییدا لەوەی عیراق لە ساڵی 2022دا تووشی قەیرانی خۆراک نابێت و دەشڵێت "عیراق خاوەنی سێ ملیۆن تۆن گەنمە، لەکاتێکدا خۆی پێویستی بە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە، ئەو بڕەی کەمە تا کۆتایی ئەمسداڵ عیراق دەیکڕێت".
هاوکات لەبارەی زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەکرێت بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بکرێت و پێداویستیی ناوخۆی پێ پڕبکرێتەوە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی 2019 و 2020 عیراق 5.5 ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە ئەوەش لە پێداویستییەکانی ناوخۆ زیاترە.
باسی لە کاریگەرییەکانی سەر زیادکردنی بەرهەمی گەنمی کرد، کە کەمی ئاو و وشکە ساڵی رێگرن لە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی گەنم، بەهۆی ئەوەی عیراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوای لەسەرە.
ر. ئ
ر. ئ