عیراقی

پەرلەمانتارێک: بەبێ رێککەوتن هیچ پرسێک لە عیراق جێبەجێ ناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: بەبێ رێککەوتن هیچ پرسێک لە عیراق جێبەجێ ناکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رژاونەتە سەر شەقامەکانی بەغدا و داوای چاکسازی دەکەن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "بەبێ رێککەوتن هیچ پرسێک لە عیراق جێبەجێ ناکرێت"

غەریب، ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای عیراقەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرەتەوازی ناو ماڵی شیعەکان هۆکارە بۆ دۆخی ئێستای عیراق، شیعەکان شەڕی فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیان دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم خۆپیشاندانە خۆڕسک نییە، بەڵکو خۆپیشاندانی دەستکردە و هی لایەنێکی سیاسییە، بۆیە نازانرێت ئەم خۆپیشاندانانە دەگات بە چی و چ بڕیارێک دەدرێت".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "عیراق فرە نەتەوە و مەزهەبە، بۆیە بەبێ رێککەوتن هیچ پرسێک لە عیراق جێبەجێ ناکرێت، بەبێ رێککەوتن هەر پرسێک جێبەجێ بکرێت دەرئەنجامی نابێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان