کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی لایەنەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی لایەنەکان دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای عیراق نیشاندا و بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات بپ کۆبوونەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى عیراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به‌ خۆياندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى راسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن، له‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ كاتێكدا رێز له‌ خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له‌ پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌. گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره‌ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه‌ پێكه‌وه‌ عێراق له‌م دۆخه‌ هه‌ستيار و مه‌ترسيداره‌ ده‌رباز بكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ر، بۆيه‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له‌ هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه‌‌ بكه‌ن و له‌ سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى وڵات بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه‌ به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan