کوردستانی

بەمزوانە پرۆژە یاسایەک لە بەرژەوەندیی توێژێک جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمزوانە پرۆژە یاسایەک لە بەرژەوەندیی توێژێک جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژە یاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ ئامادەیە، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا پرۆژە یاساکە نەگەیشتووەتە پەرلەمان.

باڵانبۆ محەمەد،  ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ ئامادەیە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسنددەكرێت و دەنێرێتە پەرلەمانی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا پرۆژە یاساکە نەگەیشتووەتە پەرلەمان و نازانرێت بڕی ئەو پارەیە چەندە کە بۆ مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دیاریدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بابەتە دەبێت بە وردیی دیراسە بكرێت، بۆیە دەبێت حكومەت و پەرلەمانیش ئەو بابەتە بە وردیی دیراسە بکەن و لە بەرژەوەبدیی هێزەکانی ناوخۆ بڕیاری لەسەر بدەن".

س.ر 
Qaiwan
Qaiwan