کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: دوو مانگی دیکە لە سلێمانی هەموو خەڵك دەبن بە كرێچی

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: دوو مانگی دیکە لە سلێمانی هەموو خەڵك دەبن بە كرێچی
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سلێمانی دوو مانگی داهاتوودا كامێراكانی چاودێری دەكەونە كار و هەموو خەڵك دەبن بە كرێچی، ئاماژەی بەوەشکرد پارەی پێویست بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلارە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پارەی پێویست بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلارە و 500 ملیۆن دۆلاری لە نەوت ئامادەیە و ئەوەی دیکە دەبێت لە داهاتی ناوخۆ بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئابڵۆقە لەسەر سلێمانی دوو سەرەیە و تەنانەت كانۆلا و دەرمان بۆ دروینەوەی برین نەماوە لە نەخۆشخانەكاندا و لە دوو هەفتەی ئایندەدا خزمەتگوزارییەكانی بوژانەوەی دڵ بە تەواوی نامێنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "گەورەترین كێشە ئاوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان نۆ بەنداو دروست دەكرێت لە سنوری سلێمانی كار لە بەنداوەكاند ڕاگیراوە و لە شوێنەكانی تر ئیشكردن لە بەنداوەكان بەردەوامە، هەروەها لە دوو مانگی داهاتوودا كامێراكانی چاودێری دەكەونە كار و هەموو خەڵك دەبن بە كرێچی".

ئەوەشی خستەڕوو "شتێك نییە ناوی خەزێنەی حكومەت و وەزارەتی دارایی بێت، داهاتی سلێمانی بۆ خۆیەتی و داهاتی دهۆك و هەولێریش بۆ خۆیانە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan