کوردستانی

بڕیارێکی حکومەت لەبری سوود بووەتە زیان بۆ جوتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەت لەبری سوود بووەتە زیان بۆ جوتیاران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جوتیارێکی سنووری قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت ئەمساڵ بەرهەمی شووتی ساغ نابێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لەوەتی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی شووتی دراوە نرخی شووتی لەبری ئەوەی بەرزبێتەوە رووی لە دابەزین کردووە.

بەرهەم حەسەن، جوتیارێکی سنووری قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ بەرهەمی شووتی ساغ نابێتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی شووتی باشبووە".

ئەو جوتیارە هۆکاری نەفرۆشتنی شووتی گەڕاندەوە بۆئەوەی کە لە باشووری عیراقەوە شووتی هاوردە دەکرێت، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی ناوخۆی خۆمان ساغنەبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەوەتی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی شووتی دراوە نرخی شووتی لەبری ئەوەی بەرزبێتەوە رووی لە دابەزین کردووە یەک کیلۆ شووتی 100 دیناریش ناکات، بۆیە وابڕوات جوتیاران تووشی زیانێکی زۆردەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan