کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە دزیان لە مزگەوتێکی سنووری مێرگەپان کردووە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی سكاڵا تۆماركرا كە موەلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش  تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، دەستیش گیرا بەسەر ئەو مۆلیدەیەدا كە تۆمەتباران دزیبوویان".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران (ب ، ح ، ع لەدایكبووی 1991) و (ع ، ك ، م  لەدایكبووی 1979) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan