کوردستانی

گەریلا پلانێکی سوپای تورک پوچەڵدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەریلا پلانێکی سوپای تورک پوچەڵدەکاتەوە
مەودا میدیا-

گەریلای پەکەکە پلانێکی نوێی شەڕی تورکیا پوچەڵدەکاتەوە، کە ئەویش ئەوەیە تورکیا دەوێت بە بەكارهێنانی سەگ وەك ئامڕازی شەڕ تونێلەكانی شەڕی گەریلاكانی پەكەكە كۆنتڕۆڵبكات.

ئاژانسی فورات نیوز گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، كە تێیدا دەردەکەوێت سوپای تورکیا، کە ناتوانێت بچێتە ناو گۆڕەپانەکانی شەڕ و تونێلەکان، سەگ وەک ئامرازێکی شەڕ بەکاردەهێنێت و دەیخزێنێتە ناو تونێلەكانەوە.

لە گرتەكەدا دەردەكەوێت، سەربازانی تورکیا کامێرایەک و دوو لایت بە سەری سەگەکانەوە دەبەستن و دەیاننێرنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە، پێگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو ڤیدیۆیە زەقترین و کۆنکرێتیترین بەڵگەیە، کە سەربازانی سوپای تورکیا لە دژی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بێدەسەڵات و بێچارە ماونەتەوە".

ڤیدیۆییەکە ماوەکەی نۆ خولەکە، سەربازانی تورکیا سەرەتا کامێرایەک و لایتێکی لید و هەندێک کەرەستەی دیکەی شەڕ بە سەگەکەوە دەبەستنەوە، پاشان سەگەكە دەبەنە بەردەم تونێلێکی جەنگ و پەتی ملی دەکەنەوە، سەگەکە نایەوێت بچێتە ناو تونێلەکەوە، راهێنەری تایبەتی سوپای تورکیا رەفتاری خراپی لەگەڵدا دەکات و ناچاریدەکات بچێتە ناویەوە.



Qaiwan
Qaiwan