کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە: گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ھەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وهزارهتی پەروەردە لهبارهی فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنهوهكانی 12ی ئامادهیی كه شهوی رابردوو عومەر فەقێ باسی كرد، دەڵێت "ئهو حاڵهتهی ئهو هاوڵاتییه باسیكردوه لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە پێشتر وهزارهت ئاشكرایكردووه و کۆنتڕۆڵیان کردووە".
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وهزارهتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكی بڵاویكردهوه "وەک پێشتر رامانگەیاندبوو کە 111 حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرانبەر گیراوەتە بەر، هاوڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردووە لەسەر بابەتی گزیکردن، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوس هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت، وەک هاوڵاتییهكه خۆشی روونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنتڕۆڵمان کردووە".

ئاماژهی بهوهشكرد، وەزارەت هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتووی توانیویەتی کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکات، لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژورەوە، ئەوەی ئهو هاوڵاتییه ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش کۆنتڕۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان زۆر کەمبووە و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردووە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە.
لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وهزارهتی پەروەردە دهڵێت "لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردووە و دۆسیەکەیان رەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش کردووە، تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبووە، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبووە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت (ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین) و بەکەمتر لە دوو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە رەوانەی پۆلیس و پاشان دادگە کراون".
ئهوهشی خستوهتهڕوو، هەموو رێکارەکانی گرتووهتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان رووبەڕووی دادگە بکرێنەوە کە رووبەرووش کراونەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش) وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشیان داوە کە کەمتەرخەم بوون.
شهوی رابردوو عومەر فەقێ، بانگخوازی ئیسلامی لهمیانی چاوپێكهوتنی تهلهفیزیۆنیدا رایگهیاند "ئهمساڵ هێدفۆن، مایكم و پرسیارم لهڕێگهی ئۆنلاینهوه كڕیوه و بهنامهی كۆڕهك پرسیارهكانم بۆ هاتووه، كه هێشتا خوێندكارهكه له ناو هۆڵی تاقیكردنهوه بو دههاتهوه ناو ماڵهوه، له كاتژمێر 9:00ی بهیانی بۆ 9:30 پرسیارهكان گهیشته دهستم".

ر. ئ
بیروڕا